هایکۆی کوردانه و
کتێبی
( با "با" چیتر نه‌تانخوسێنێ )
هایکۆ ئه‌و شیعره‌ی که گه‌لێک تایبه‌تمه‌ندی سه‌ر به خۆی هه‌یه توانی سنووره‌کانی ژاپۆن ببه‌زێنێ و سه‌رنجی گه‌وره شاعیره‌کانی جیهان بۆ لای خۆی ڕابکێشێ و ئیلهامیان پێ ببه‌خشێ و ته‌نانه‌ت واداریان بکا به هایکۆ نووسین یان لانی که‌م هایکۆیان پێ وه‌ر بگێڕێته‌وه سه‌ر زمانه‌کانی خۆیان . تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هایکۆ هێنده ڕاکێشه‌ر و هانده‌ر بوون که دوای وه‌رگێڕانیش ده‌توانن شوێنی خۆیان له زه‌ین و بیری گه‌لانی دیکه‌ش دا به‌جێ بهێڵن و خۆشه‌ویستی یه‌کی وه‌هایان لا دروست بکه‌ن که هایکۆ له ئه‌ده‌بی ئه‌وانیشدا جێ خۆش بکا و چه‌که‌ره بکات . له‌و شاعیرانه‌ی که به وته‌ی خۆیان ئیلهامیان له هایکۆ وه‌ر گرتوه ده‌کرێ پاوێل ئێلوار ( 1952-1895) ئه‌زرا پاوه‌ند(1965-1885 ) تی ئێس ئیلیۆت (1965-1888) رابیندرانات تاگور (1941-1861) ئۆکتاڤ یووپاز (1914-1998 )ناو برده بکه‌ین . هایکۆ به‌و دیارده و تایبه‌تمه‌ندیانه‌ی خۆیه‌وه ده‌توانێ ئاماژه به گیانێکی سامۆرایی و ژیانێکی هه‌ژارانه بێ که به شێوه‌یه‌کی کورت و کوت و پڕ دزه نیگایه‌کی شاعیرانه بخاته سه‌ر سروشت و ژینگه و له زه‌مه‌نێکی ڕێبوارانه و کات و ساتێکی که‌م خایه‌ندا ئاوڕێکی بیرمه‌ندانه‌یه له هه‌ست و سۆزی مرۆڤانه و سه‌ره‌نجام زمانێکی شاعیرانه و ئاخاوتنێکی هه‌ست ئامێز و ژیرانه‌یه و زایه‌ڵه‌ی نیگای شاعیرانه یه له جیهانی شیعر و ئه‌ده‌بدا به‌رامبه‌ر به‌و دیمه‌نانه‌ی که هه‌ر ده‌م ده‌یانبینین و زۆربه‌مان به هێندمان نه‌گرتووه و بایه‌خ و گرینگیمان پێ نه‌داوه ، به‌ڵام دوای خوێندنه‌وه‌یه‌کی هایکۆیی قامکی خۆمان ده‌گه‌زین و جارێکی تر حه‌ز به پێ داچوونه‌وه و دیتنه‌وه‌یان ده‌که‌ینه‌وه . به‌م پێناسه کورته‌وه ده‌کرێ بڵێین هایکۆ نقورچێکی شاعیرانه‌یه و بۆ به‌ر هه‌ست کردنه‌وه‌مان له ژینگه و ده‌ور و به‌ر و ته‌نانه‌ت له ژیانیشماندا به بێ هیچ نیاز و ئامانج و ئه‌ندێشه‌یه‌کی تایبه‌ت. کۆمه‌ڵه هایکۆی با "با" چیتر نه‌تانخوسێنێ له خانمی شه‌ویار به 88 هایکۆی کوردیه‌وه پێش هه‌مووشتێک ئه‌وه‌مان پێده‌ڵێ که له‌نێو ئێمه‌ی کوردیش دا نیگایه‌کی حه‌زئامێز به‌ره و هایکۆی ژاپۆنی له گۆڕێ یه و دیاره که شه‌ویاریش یه‌که‌م نووسه‌ری کوردی هایکۆ نیه و پێش ئه‌ویش که‌سانێکی دیکه خۆیان له‌م بواره‌دا تاقی کردۆته‌وه و هایکۆیان به شێعری کوردی ناساندوه و به‌م جۆره پردێک بۆ پێوه‌ندی له نێوان شیعری کوردی و ژاپۆنی دا هاتۆته سازاندن . بۆ ئه‌وه‌ی پێناسه‌ی کۆمه‌ڵه شیعری هایکۆی با "با" چیتر نه‌تانخوسێنێ بکه‌ین ده‌توانین له ده‌یان ڕۆچنه و ده‌لاقه‌وه سه‌رنجی بده‌ینێ و لێکۆڵینه‌وه‌ی له سه‌ر بکه‌ین و ڕاده‌ی سه‌رکه‌وتوویی و نزیک بوونه‌وه‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه وه‌ک هایکۆیه‌کی سه‌رکه‌وتووی کوردی ده‌ست به‌ر و ده‌ست نیشان بکه‌ین .
یه‌کێک له‌و بابه‌تانه‌ی که ده‌توانین بۆ ڕۆچوونی زیاتر به ناخی ئه‌م به‌رهه‌مانه‌دا ئاماژه‌ی پێ بده‌ین فۆڕمی ئه‌وانه که هه‌ر وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی هایکۆشه له سێ دێڕ پێک هاتوون و به یارمه‌تی بڕێک خاڵ به‌ندی وه‌ک دووخاڵ ، کۆما و نوقته کۆما و هێڵ و ... هتد بیچمێکی تایبه‌ت به خۆ ده‌گرێ و له کۆتایی دێڕی یه‌که‌م دا و جارجاره‌ش له کۆتایی دێڕی دووهه‌م هه‌ڵوێسته‌یه‌کی واتادار ده‌سازێت . ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یه هایکۆی سێ دێڕی به دوو به‌شی سه‌ره‌کی دابه‌ش ده‌کا که له به‌شی دووهه‌مدا شاعیر به ڕواڵه‌ت بابه‌تێکی جیاواز و بێ پێوه‌ندی ڕواڵه‌تی له گه‌ڵ به‌شی یه‌که‌م ده‌هێنێته ئاراوه . به‌م هه‌ڵوێسته شاعیر ده‌رفه‌تێک بۆ خوێنه‌ر ده‌کاته‌وه که به پێی تێگه‌یشتنی خۆی به واتایه‌کی دیکه‌و له ڕاستیدا سه‌ر به خۆ بگات . ئالێره‌دایه که شاعیر مه‌جال به خوێنه‌رده‌دا که خۆی له‌و فه‌زایه‌دا هه‌ست پێ بکات و ته‌نانه‌ت باوه‌ڕ به خۆی بکات که ئه‌ویش شاعیر بووه و ئه‌م هه‌سته‌ی بووه و ته‌نیا نه‌یتوانیوه وه‌ک شاعیری هایکۆ بیدرکێنێ و ده‌ری ببڕێ . له‌م سووچه‌وه شه‌ویار له نێو هایکۆکانی دا له ڕه‌چاو کردنی فۆڕمی سێ دێڕی شیعری هایکۆ پابه‌ند بووه ته‌نیا له چه‌ند هایکۆدا نه‌بێ که بۆ ته‌کمیل کردنی فۆڕمی سێ دێڕی وشه‌یه‌کی له دێڕی سێهه‌م هاوردۆته ده‌رێ و به جێی دووهه‌م دێڕ سه‌قامگیری کردووه. بۆ وێنه هه‌ر ئه‌و هایکۆیه‌ی که له ڕووبه‌رگی کتێبه‌که‌شدا بۆ ناوی کۆمه‌ڵه شیعره‌که که‌ڵکی لێوه‌رگیراوه.
پێی بڵێن:خۆڵی کامه گوڵن؟
"با"
چیتر نه‌تانخوسێنێ !
له دێڕی سێهه‌م وشه‌ی با هه‌ڵبڕاوه و چۆته جێگای دێڕی دووهه‌م پڕ ئاشکرایه که بێ ئه‌ویش دێڕی سێهه‌م له واتادا ناته‌واوه و بێ دوودڵی ده‌توانین بڵێین که ته‌نیا له‌به‌ر که‌له‌به‌ری فۆڕمی له دێڕه‌که‌ی خۆی هه‌ڵبڕاوه و بۆ جێنشینی دێڕی دووهه‌م هه‌ڵگه‌ڕاوه . هه‌ر وه‌تر له هایکۆی:
من تووڕه
له گریانی به‌فرو
تۆش له پێکه‌نینی باران.
دا ده‌توانین بڵێین که دابه‌ش بوون به سێ دێڕ ته‌نیا له به‌ر که‌له‌به‌ری فۆڕمیک به ئه‌نجام گه‌یشتووه ، تازه ئێمه هه‌ر له گه‌ڵ دوو دێڕیش ڕووبه‌ڕوونین . به واتایه‌کی دیکه جێگه‌ی به‌شداری خوێنه‌ر له فه‌زاکه‌دا بزر کراوه . له‌م هایکۆیه‌دا ئیحساس و عاتیفه‌ی شاعیر به‌زه‌قی ده‌بیندرێ و ئه‌مه خاڵێکی لاوازه که له بڕێک له هایکۆکانی دیکه‌ش دا ئه‌م بابه‌ته به‌ر چاو و ئاشکرایه . چۆنکه له هایکۆدا بابه‌تێکی گرینگ له گۆڕێیه که وه‌ک دڵێک له قه‌فه‌زه‌ی سینگی هایکۆدا لێ ده‌دا . یان به واتایه‌کی تر جۆرێ ڕوانینی تایبه‌ت له هایکۆ دا به‌ر جه‌سته ده‌بێته‌وه که خۆی له خۆی دا هه‌ڵگری گه‌وهه‌رێکی بووداییانه‌یه و شته‌کان به‌و چه‌شنه‌ی که‌هه‌ن ده‌بینێ و هه‌ستیان پێ ده‌کات . شتێک له چه‌شنی عیرفانه‌که‌ی خۆمان که به ده‌سته‌واژه‌ی "زێن" ناوبرده ده‌کرێت . له ڕاستیدا زێن ڕوانینێکی ئه‌وتۆش به هایکۆ ده‌به‌خشێ که هه‌مووشتێک وه‌کوو خۆی ببینێ و ده‌ستیان تێ هه‌ڵسوێ و ده‌نگه‌کان وه‌ک خۆیان ببیستێ و هتد . زێن له چه‌ن بنه‌مای جیاواز پێک هاتوه که ده‌توانین له ناو هایکۆدا بیان بینینه‌وه و وه‌ک تایبه‌تمه‌ندی سه‌ره‌کی هایکۆش لێیان بڕوانین . یه‌کێک له‌و بنه‌مایانه "وابی " یه و ئه‌ویش بریتی یه له پاشه‌کشه‌ی عاتیفه و سۆز و هه‌سته‌کان به‌چه‌شنێک که چۆن سروشت به‌رامبه‌ر به داخ و ده‌رد و به گشتی ئه‌و کاره‌ساته‌کانه‌ی که ڕووبه‌ڕووی مرۆڤ ده‌بنه‌وه خۆی بێ لایه‌ن پێشان ده‌دا له هایکۆشدا شاعیر ده‌یهه‌وێ ئاوا ڕووبه‌ڕووی دیارده‌کان ببێته‌وه و که‌متر عاتیفه و سۆز‌و هه‌ستی تایبه‌تی خۆی بهێنێته ده‌ربڕین. به‌ڵام شه‌ویار لێره‌دا به گریانی به‌فر تووڕه ده‌بێ ، تۆش تووڕه به پێکه‌نینی باران ده‌بینێ و ئه‌م چه‌شنه کارکردنه له هایکۆدا له گه‌ڵ سروشتی هایکۆ نامۆیه و له باری فه‌ننیه‌وه ئاستی هایکۆیه‌تی له به‌رهه‌مه‌کان دا داده‌به‌زێنێ . هه‌ر وه‌ک ئاماژه‌م پێدا خاڵبه‌ند له هایکۆ دا ڕۆڵێک ده‌بینێ که له‌ودا کردنه‌وه‌ی فه‌زایه‌ک بۆ بیر و به‌رداشتی ئازادی خوێنه‌ر ده‌خۆڵقێنێ و جوانی و دڵگر بوون و بگره گشتگیربوونی شیعری هایکۆ به‌ستراوه‌یه به ڕاده‌ی سه‌ر که‌وتوویی هایکۆ له ئافراندنی ئه‌م ده‌رفه‌ته بۆ خوێنه‌ر . هیچ سه‌یر نیه ئه‌گه‌ر بگوترێ سه‌ر که‌وتووترین هایکۆ ئه‌و هایکۆیه ده‌بێ که جوانتر خوێنه‌ر ئاویته به خۆی بکا و به چه‌شنێک ئاوێزانی خۆی بکا که له‌ودا خوێنه‌ر خۆی به شاعیر بزانێ یان لانی که‌م خۆی له‌گه‌ڵ شاعیردا بۆ دیتن و دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و دیمه‌ن و تابلۆیانه‌ی که زۆر جاران دیتوویه‌تی و ئیستا له هایکۆدا دووپات و زیندوو ده‌بێته‌وه به برابه‌ش بزانێ . شه‌ویار له‌م دوو هایکۆیه‌دا ده‌ڵێ: چاون سه‌گتر له گورگ
ده‌ڕوانه
بزه‌ی جووتێک سێوی کاڵ
ئه‌م دیمه‌نه بۆ زۆران ئاشنانه به‌ڵام مه‌جالی ده‌ربڕینی نه‌ڕه‌خساوه . یان له :
سه‌یر پێده‌که‌نێ
گوڵ
له پووشاڵی سه‌ر سمتی ته‌ونچن
ئه‌گه‌ر دێڕی یه‌که‌م ئاوا بایه سه‌یر ده‌له‌رێته‌وه ڕه‌نگه تابلۆی له‌رینه‌وه‌ی ته‌ونچن له‌سه‌ر دار ته‌ونیش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندتر کردنی هایکۆیه‌که‌مان به‌شداری ده‌کرد و تازه له‌رینه‌وه له پێکه‌نین باشتر مه‌جال ده‌کاته‌وه بۆ خوێنه‌ر تاکوو له‌رینه‌وه به بار و لای دیکه‌شدا بداته به‌ر زه‌ین و لێکدانه‌وه .له کۆمه‌ڵه شیعری هایکۆی با "با" چیتر نه‌تانخوسێنێ به داخه‌وه له‌م به‌ستێنه‌وه‌که‌متر هایکۆ ده‌بینین که کاری بۆ کرابێت و دوور له تیکه‌ڵ بوونی عاتیفه و سۆزی شاعیر مه‌جال بۆ خوێنه‌ر به جێ بمێنێ و فه‌ننی "وابی" به جوانی نه‌هاتۆته خزمه‌تی هایکۆیه‌کان . ئه‌مه‌ش له خۆیدا ده‌توانێ ده‌ورێکی به‌رچاو بۆ دوورخستنه‌وه و نامۆ کردنی خوێنه‌ر بۆ ناو فه‌زای هایکۆ ببینێ . ڕه‌نگه بتوانین بڵێین یه‌کێک له‌زه‌قترین تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی هایکۆ سه‌رنجدانه به شته وورده‌کان و هایکۆنووسان له ناو ئه‌و هه‌مووشته بێ ژمارانه‌دا شتانێکیان هه‌ڵبژاردوه که بتوانن بۆ لێدوانێکی حه‌ڤده بڕگه‌یی که‌ڵکیان لێ وه‌رگرن و که‌متر خۆیان به‌ستۆته‌وه به ئامانجه به‌رزه‌کانه‌وه یان به ئه‌ندێشه واڵاکانه‌وه ، ئه‌مه‌ش هیچ کات به مانای ئه‌وه نیه‌که ئه‌وانه‌یان به‌هێند نه‌گرتبێ و گرینگی و بایه‌خیان پێ نه‌دابن به‌ڵکوو زۆر جاران له به‌شی یه‌که‌می هایکۆدا په‌رژاونه سه‌ر داڵغه‌یه‌کی مرۆیانه‌و له به‌شی دووهه‌میشدا په‌رژاونه سه‌ر ئاوایه‌تی و چۆنیه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی شته‌کان و له‌و چۆنیه‌تیه بێ هیچ ئاوێته بوونێکی به‌شتێکیتر یا به بۆ چوونێکی مرۆیانه‌وه دواون . لای ئه‌وان گه‌ڵایه‌کی پاییزی و په‌ڕینه ئاوی قرپۆکێک و ته‌ڕ بوونی مه‌یموونێک سه‌رنج ڕاکێشه و بێ هیچ ئاوێته کردنێک ده‌کرێ ببێته شیعری هایکۆ.
لای شه‌ویاریش :
ده‌دوێ-
ئاوه‌زم
شه‌که‌ت تر له ئه‌سرینی پێخه‌فی پیری.
ئاوه‌ز شه‌که‌ت تر له ئه‌سرینی پێخه‌فی پیری ده‌دوێ . یان :
ژن له شێعر و
من له ژن دا-
سه‌ره‌تای سه‌فه‌رێکی شێتانه‌ین.
که شه‌ویار له سروشته‌وه هایکۆ ده‌گوێزێته‌وه بۆ ناو سه‌فه‌رێکی شه‌ویار گوته‌نی شێتانه‌ی شیعری و ژنی له ته‌کدا ده‌کاته هاوسه‌فه‌ر و ئه‌مه‌ش له خۆیدا چه‌ند ده‌توانێ بڕیارێکی هایکۆیی بێ با لێی بگه‌ڕێین خوێنه‌ر خۆی بڕیاری له‌سه‌ر بدات. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م گوازتنه‌وه‌ی نیشتمانی هایکۆ که سروشت و ژینگه‌یه بۆ ناو شیعر ئه‌گاته شوێنێک که ئیتر شاعیر ئیده و باوه‌ڕه‌کانی خۆی به‌سه‌ر هایکۆدا بارده‌کا و ده‌ڵێت :
داخه‌که‌م شۆڕه‌کچ
مه‌ستی شێعری و
شێعریش داتئه‌گیرسێنێ!
که لێره‌دا وشه‌ی "داخه‌که‌م" ، ڕێکه‌وه‌ندی "مه‌ستی شیعر" و "دات ئه‌گریسێنێ"هه‌م ئه‌ندێشه و هه‌م عاتیفه‌ی شاعیر به ته‌واوی ڕه‌نگ ده‌داته‌وه. هایکۆ له تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی خۆی دوور ده‌بێته‌وه و له ته‌نزێک نزیک ده‌بێته‌وه که تایبه‌تمه‌ندی هایکۆ نیه به‌ڵکوو تایبه‌تمه‌ندی شیعری "سین ڕیۆ" یه که ئه‌ویش جۆرێک شیعری 14 بڕگه‌یی ژاپۆنیه (1) یان :
گێژاڤی په‌نجه‌کانه جڵف!
جڵف و هاوار-
مه‌مجڵفێنن.
"مه‌مجڵفێنن" که خۆی نه‌وعێ گاڵته و ته‌نزی تێدایه به هۆی سێ پاته بوونه‌وه‌ی "جڵف "هایکۆکه‌مانی له دوو به‌شی سه‌ره‌کی بێ به‌ش کردووه و "گێژاڤ" و "هاوار" و "جڵفاندن" پێوه‌ندیه‌کی نزیکیان نیه به‌ڵام "هاوار" و "گێژاڤ" ئه‌توانن له تراژێدیه‌ک بدوێن له کاتێکدا "مه‌مجڵفێنن" ده‌توانێ ئه‌و دۆخه به‌ر پلار بدات و گاڵته‌ی پێ بکات که ئه‌م چه‌شنه که‌ش و هه‌وایه له فه‌زای شیعری هایکۆ دوورن یان :
ئه‌مڕۆ ڕوخسار شۆڕه لیچه و
په‌نجه‌ره‌ی "دڵ"یش
بزه‌ی بزگوڕ.
"ئه‌مڕۆ شۆڕه لیچه" چه‌شنێ تۆرانه و "بزه‌ی بزگوڕ"یش پینه کردنی ئه‌و دۆخه‌یه ته‌نانه‌ت "په‌نجه‌ره‌ی دڵ یش" له خۆیدا هه‌ڵگری ڕه‌گه‌یه‌کی ته‌نزیه ئه‌وه‌ی که ده‌بێ لێره‌دا له بیری نه‌که‌ین ئه‌وه‌یه که هایکۆ ده‌ست تێوه‌ردان و گۆڕینی دیارده‌کان نیه هه‌ر وه‌ک پانتاوێک نیه بۆ ده‌ربڕینی جۆر و چه‌شنێک ئه‌ندێشه یان چۆن ده‌ڵێین هایکۆ ڕه‌هه‌ندێکی هونه‌ری نیه بۆ گه‌یشتن به جیهانێکی زه‌ینی شاعیرانه‌ی له چه‌شنی شیعری کلاسیزم و جۆرێک خوڵقاندن و ئافراندنیش نیه که له ژێر کاریگه‌ریه‌تی بیر و زه‌ینی شاعیردا بێته ئافراندن به‌ڵکوو هایکۆ ئافراندنی شتگه‌لێکه که خۆیان له‌پێشدا هه‌بوون به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی به‌که‌ماڵی ئینسانی بگه‌ن نیازیان به شاعیر هه‌یه. (2)
به‌ڵامپێویسته لێره‌دا ئاوڕێک بده‌ینه‌وه سه‌ر هایکۆکانی شه‌ویار به شێوه‌یه‌کی گشتی و سه‌رنجێکی خێرا بده‌ینه‌وه سه‌رجه‌م کتێبه‌که‌ی ئه‌وجا ده‌بینین زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هایکۆیه‌کانی ئه‌م کۆمه‌ڵه له شتێک ده‌دوێن که ده‌ینداری بیر و زه‌ینی به تایبه‌ت ژنانه‌ی ئه‌وه و ناڕه‌زایه‌تی به ڕوخساریانا پڕژاوه . شاعیر ده‌یهه‌وێ به‌ره‌به‌ره به‌ره‌و که‌ش و هه‌وایه‌ک ڕاکێشمان بکات بۆ ئه‌وه‌ی بمانگه‌یێنێته ئه‌و ڕوانگه‌ی که خۆی لێی ڕاوه‌ستاوه و ته‌نانه‌ت حه‌زده‌کا چاویلکه‌یه‌کی له چه‌شنی چاویلکه‌که‌ی خۆیشمان پێ له چاو بکا و ڕوانینمان له گه‌ڵ ڕوانینی خۆی پێ ڕێک و ته‌با بکات .
" ڕام"-
یاخی بوونم
شێتی سووره شه‌قامی باوه نه‌ریته .
یان :
دایکم ده‌ڵێ : تابلۆی ڕووسپیه‌تی
کچ له‌چکه‌و
له‌چکه به‌رماڵ !
یان:
دایکم ده‌ڵێ :
چرای گش چوارڕاکان سوورن و
من قژم سه‌وز.
یان:
حه‌رام تر له خۆ ، ئاو ڕۆیی !
ده‌لینگ ڕه‌واوه و
شیریش هه‌ڵگه‌ڕا .
یان:
" تف"
بێ شه‌رم بیسمیل ده‌کرێ –
ئه‌و جه‌سته‌ی مژی ده‌م ڕووتێکه .
یان:
له ترازانی دوگمه‌کان
فێنکتر خۆی ده‌نووسێ ،
حه‌یا.
یان:
هینکه‌ی مارس
پیرۆز بێ !
کچ شه‌ڕاب و خوێن و ژن خه‌ڵووز !
ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیه‌ی که ده‌گاته ئه‌وجی خۆی ده‌گاته :
من و سێ ڕا
من و ئاوێنه و په‌تێک
منێک و من و هووڕ.
که به ئاشکرا له دۆخێکی گه‌لێ ناسک و هه‌ستیار ده‌دوێ و سێ ڕا ده‌توانێ هه‌م واتای سێ بیرۆکه و ڕێچکه و شێواز بدات هه‌م واتای سێ ڕێیانی من و ئاوێنه و په‌تک که دیاره ئاوێنه خۆی له فه‌رهه‌نگی ئه‌ده‌بی ئێمه‌دا ئاماژه‌ده‌کاته ئه‌ده‌بێکی ژنانه و په‌تک و منیش ناڕه‌زایه‌تیه له بار و دۆخ و منی شاعیریش ده‌بێته سه‌مبولی مرۆڤێکی ناڕازی و له به‌رده‌م خۆ هه‌ڵواسین و ئاوێنه‌دا ده‌مێنێ و هوڕ دێته ئاراوه و به‌م چه‌شنه هایکۆ ده‌چێته وێستگه و ڕوانگه‌یه‌کی تایبه‌ته‌وه و له هایکۆ تێده‌په‌ڕێ و چه‌شنێ گۆڕانکاری له جیهانی شێعری هایکۆدا به‌دی دێت . من پێم وایه ده‌شێت گۆڕانکاری له هایکۆشدا ڕووبدات به‌ڵام بێگومان ناشێ ئه‌م گۆڕانکاریه له جیهانی ئه‌ندێشه‌ی ئێمه‌وه بگاته هایکۆ به‌ڵکوو ئه‌بێ هایکۆ به گۆڕانێک که به‌سه‌ر سروشت و ژینگه‌دا دێت ، دیتن و ڕوانینی خۆی بگوازێته‌وه بۆ ئه‌و ژینگه‌ی که گۆڕاوه و یان به چه‌شنێک ده‌توانین بڵێین نوێ بۆته‌وه. بۆ وێنه ده‌توانین یه‌کێک له هایکۆیه‌کانی "کیتۆ" له‌و پێوه‌ندیه دا بخوێنینه‌وه :
له دووکان
سه‌نگه‌کان له‌سه‌ر کتێبه‌کانی وێنه‌دار
بای به‌هار
"کیتۆ"
له هایکۆدا هه‌م شاعیر خۆی دووره‌پارێز ده‌گرێ و هه‌م له که‌سایه‌تی به‌خشین به شته‌کانیش خۆ ده‌بوێرێ له هایکۆکانی شه‌ویاردا شاعیر خۆی و عاتیفه و سۆزی و ته‌نانه‌ت ئه‌ندێشه‌که‌شی حوزوورێکی به‌رچاویان هه‌یه له کتێبی" با با چیتر نه‌تانخوسێنێ " به ده‌گمه‌ن تووشی هایکۆیه‌کی ڕه‌سه‌ن ده‌بین که هه‌م تایبه‌ت مه‌ندیه‌کانی هایکۆی له خۆ گرتبێ و هه‌م وه‌ک هایکۆیه‌کی سه‌رکه‌وتووی کوردی خوێنه‌ری کورد ڕازی بکات که مه‌جالی بۆ هاوبه‌شی کردنی شاعیرانه پێ بدات و له گه‌ڵ خۆی ڕاپێچی جیهانی شیعری هایکۆی بکات هه‌روه‌ک ناتوانین نکوولی له‌وه‌ش بکه‌ین که شه‌ویار به زمانێکی پوخت و پاراو و ده‌وڵه‌مه‌نده‌وه و به نیگایه‌کی هایکۆیانه‌وه پێکه‌نینی گوڵ له پووشاڵی سه‌رسمتی ته‌ونچندا ده‌نووسێته‌وه و پژانی غه‌ریبانه‌ی ناو تنۆکه ئاوێک ده‌گێڕێته‌وه . قه‌تیس بوونی هه‌ناسه و ماندووبوونی پێڵاو له په‌نجه به تابلۆ ده‌کێشی و سه‌رئه‌نجام با"با" چیتر نه‌تانخوسێنێ ده‌کاته کتێبی هایکۆ و قه‌فه‌زێکی کتێبخانه‌ی شێعری کوردی پێ ده‌ڕازێنێته‌وه.
سۆران حوسێنی – بانه
زستانی 1388/ی ک. هه‌تاوی
ژێده‌ر:
1 - هایکو شعر ژاپنی از آغاز تا امروز – برگردان احمد شاملو و ع . پاشایی - چاپ چهارم1384- ص53
2- هه‌مان سه‌رچاوه لاپه‌ڕه‌ی 31
3- با "با" چیتر نه‌تانخوسێنێ - هایکۆ - کاڵێ گوڵابی ئازه‌ر (شه‌ویار)- چاپی یه‌که‌م1387- ئینتیشاراتی هه‌ژار – سنه
4-بررسی سیر تطور هایکو با نگاهی به سروده های ماتسو باش‌و( مقاله) – سیروس نوذری -3/10/1387 – قسمت اول و دوم بر گرفته از اینترنت